بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە رایگهیاند" سودانی رێنمایی دەركردووە بۆ لەخۆگرتنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار".
ماهر حەماد جۆهان، بە ئەلعراقییەی راگەیاندووە" سودانی لە رێنوماییەکانیدا جەختی لەسەر رەخساندنی هەلی كار و خستنەڕووی كەمترین مووچە و پاراستنی هەژاران و پەراوێزخراوەكان و زیادكردنی ماددەكانی سەبەتەی خۆراك. وەک بەرنگاربوونەوەیەک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خستۆتەڕوو".
بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتیشی، "هەموو كاریگەرییەكانی گۆڕینی رێژەی ئاڵوگۆر نەرێنی نین".
لە بارەی دەستکاریکردنی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر دینار حەماد دینار، جەختیكردەوە، هیچ رێككەوتنێك نییە چ لە پەرلەمان و چ لە بانكی ناوەندی بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار.