ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە لوبنان دەستگیردەکرێن

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی جوڵانەوەی نه‌وه‌ى نوێ ڕایدەگەیەنێت" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیان له‌ ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد له‌ لوبنان ئاگاداركردۆته‌وه‌". 

ئاریان تاوگۆزی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ كه‌ هاوكات ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى په‌رله‌مانیشه‌ رایگەیاند" وەزیری دەرەوەی عێراقمان لە کێشەی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە لوبنان ئاگادار کردۆتەوە". 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە" ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی عێراق کە هەندێکیان خێزان و مناڵن لە وڵاتی لوبنان ماوەیەکە دەستبەسەرن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" پاش ئەوەی لەلایەن کەسوکاریانەوە ئاگادارکراینەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەم راستەوخۆ لە کێشەکە ئاگادارکردەوە و ناو و ناونیشانی هەندێک لە دەستەبەرکراوەکانمان رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، ئەوانیش بەڵێنیان داوە کە باڵیۆزخانەی عێراق ئاگاداربکەنەوە و بەدواداچون بۆ کێشەکانیان بکەن و بەزوترین کات بیانگەڕێنەوە بۆ وڵات". 


PM:06:45:15/12/2022