ئەمڕۆ هەینی سێرجیۆ بۆسکێتسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە،وازهێنانی خۆی لە یاری،نێودەوڵەتی راگەیاند.
بوسکێتس رایگەیاند "لە کۆتاییدا تەنها دەتوانم هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێکانم و ڕاهێنەری نوێ لویس دی لا فۆینتێ بخوازم، ڕایدەگەیەنم دوای نزیکەی ١٥ ساڵ و ١٤٣ یاری، کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەین".
لە کۆتایدا وتی" سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە یاوەریم بوون لەسەر ئەم ڕێگایە لە ڕاهێنەرەکان و هاوکارەکانمەوە، ئەوە شانازییەک بوو بۆ من کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەم بکەم و بیبەم بۆ لوتکە، هەروەها پاڵەوانی جیهانی و ئەوروپا بم".
سێرجیۆ بوسکێتس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 143 یاری دوو گۆڵی تۆمار کردوو 9 گۆڵی دروستکرد،توانی جامی جیهانی 2010 و
یۆرۆی 2012 بباتەوە.