لە بەرژەوەندی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیار دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات رایدەگەیەنێت" سەرجەم ئەو رێكارانەی تایبەتن بە خەرجكردنی كرێی وانەبێژی بۆ مانگی ١١ ئەمساڵ بە كۆتاهاتووە". 

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی راگەیاند" كرێی وانەبێژی مانگی ١٠ی ئەمساڵ خەرجكراوە و ئەو رێكارانەی تایبەتن بە مانگی ١١ی ئەمساڵیش بە كۆتاهاتووە و چاوەڕواندەكەین و لە خەرجكردنی پارەكە ئاگاداربكرێینەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ لیستی مانگی ١٢ی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ داوامان لە پەروەردەكان كردووە بەپێی رێنمایی ژمارە ١٤ لیستەكان ئامادە بكەن كە بریتییە لە تەرخانكردنی بڕە پارەیەكی دیاریكراو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ كە بەشە وانەیان هەیە.


PM:04:23:16/12/2022