سودانی مژدەیەك بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات


محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێرق رایدەگەیەنێت، كۆبونەوەكان بەردەوامن بۆتەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ وانەبێژان لەناو بودجەی 2023.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سودانی پێشوازیكرد لە نوێنەری مامۆستایانی خۆبەخش و وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاكان و نوێنەری یەكێتی مامۆستایانی عێراق و بەوردی گوێی لە ڕونكردنەوەیەكەكانیان گرت.

سودانی ستایشی ڕۆڵی گەورەی وانەبێژانی كرد كە بەخۆڕایی خزمەتگوزارییەكی گەورە پێشكەش بە وڵات دەكەن و وتی "ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەو ئاستە خۆبەخشیەیە كە وڵات پێویستیەتی، بەلام بەمانای ئەوەش نایەت كە مافەكانیان پشتگوێ بخرێن".

محەمەد شیاع سودانی دوپاتیكردەوە، دۆسیەی وانەبێژان جێگەی سەرنجی حكومەتە، داواشی لە سەرجەم مامۆستایانی خۆبەخش و وانەبێژ كرد بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان و ئمژەی بەوەكرد "كۆبونەوەكان بەردەوامن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پارێزگارەكان بۆ دیاریكردنی ژمارەی وانەبێژان، تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆسیەیە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023دا".



PM:05:51:17/12/2022