ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری هەفتانەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتە راگەیاند.
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا كه وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، رایگهیاندووە" لە ماوهی حەوت رۆژی رابردوودا، (٣٢١) حالهتی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا (٥١٩) تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، چوار حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ١٠٧ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٧٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ٧٩ كەسیان چاكبوونەتەوە.
هەروەها ١١ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار و ٣٩٩ كەسیش ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە هەرسێ جۆری (فایزەر، ئەسترازینیكا، سینۆفارم).