ئەو قسانە ئاشکرابوو مباپێ لە بەینی گێمەکان لەژوری جلگۆڕین وتوویەتی



 کیلیان مباپێ بۆ هاوڕێکانی لە نێوان گێمەکانی یاری فەرەنسا و ئەرجەنتین قسەی کردووەو داوای لێکردوون خۆیان بە دەستەوە نەدەن،ئەمەش دوای ئەوەی لە گێمی یەکەمی یاری کۆتایی مۆندیالی٢٠٢٢دژی ئەرجەنتین لە دواوە بوون.



بە پێی میدیا فەرەنسیەکان کە لە ژوری جلگۆڕینەوە دەستیان کەوتووە مباپێ وتوویەتی: "ناتوانین لەمە خراپتر یاری بکەین، دەبێت بگەڕێینەوە ناو یاریگا و هەموو شتێک کە هەمانە پێشکەشی بکەین".


هەروەها وتوویەتی:" دوو گۆڵمان لێکرا بەڵام دەتوانین بگەڕێینەوە، نەفرەت کوڕەکان ئەمە چوار ساڵ جارێکە، نەفرەت!!!!. "


PM:12:26:21/12/2022