لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەهۆی رووداوەکانی تەقینەوەی غازەوە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی، جگە لە بۆنەی كۆمەڵایەتی، هیچ بۆنەیەكی فەرمی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بەڕێوەناچێت. 

لەمبارەیەوە سابیر حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند" هه‌ندێك ڕێوڕەسم وه‌ك رازاندنه‌وه‌ی قه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری دەكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ رابردوو و به‌هۆی ته‌قینی غاز له‌ پارێزگای سلێمانی و دهۆك روویاندا، هیچ بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه ‌ناچێت". 

لەبارەی سلێمانییەوە ساڵح رەحمان لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، وه‌ك پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئەو تەقینەوانەی روویدا و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی، بڕیاری هیچ بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ سه‌ری ساڵ نه‌دراوه‌، به‌ڵام خەڵك خۆیان دەتوانن خۆشی خۆیان دەرببڕن. 


PM:01:32:22/12/2022