باوەڕناکەن کێ دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل

فیدراسیۆنی بەڕازیلی بەردەوامە لە پڕۆسەی گەڕان بەدوای باشترین ناو بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ماوەی داهاتوودا، دوای ئەوەی ڕاهێنەری پێشوو، ئەدنۆر لیۆناردۆ  "تیتی” دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، دوای ئەوەی ماڵئاوایی لە مۆندیالی "قەتەر ٢٠٢٢” کرد لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی کرواتیا.

 بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، بە گێڕانەوەی ڕۆژنامەی متمانەپێکراوی بەڕازیلی گلۆبۆ، چەندین کاندید هەن کە لەناو ئۆفیسەکانی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن شوێنی تیتی بگرنەوە.

 ناوی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە لیستی پاڵێوراوانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی سێلیساودا دەرکەوت، چونکە ئینریکی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە دوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بە مەغریب دۆڕا  بە لێدانی سزا، ئاماژەی بەوەشکرد کە شێوازەکەی لەگەڵ بەڕازیلدا دەگونجێت.

 هەروەها ناوی راهێنەری فەرەنسیی زێدان لە لیستی بژاردەکانی مەشقپێکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکاندا هاتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چانسی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەما، بەتایبەتی دوای ئەوەی دیشامپ گەیشتە ئاستی… یاری کۆتایی مۆندیال، و پاشان متمانەی پێ نوێکرایەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت.بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤، بۆیە زیزۆ ڕووبەڕووی تەحەدای نوێ و جیاواز دەبێتەوە.

 جگە لەوەش لیستی بژاردەکان لە ناوی لویس ئێنریکی و زێدان تێدەپەڕێت، ناوە گەورەکانی دیکە، وەک تۆماس توخێلی ئەڵمانی کە پێشتر سەرکردایەتی یانە زەبەلاحەکانی وەک پاریس سانجێرمان و چێڵسی کردووە، هەروەها مارسێلۆ گالاردۆی ئەرجەنتینی، بەڵام... پێدەچێت ناوی کۆتایی زۆر دوور بێت.


PM:05:27:22/12/2022