کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای بازرگانی دەكاتەوە كە بەهۆی قەرزەوە كارەباكەیان بڕدراوە، رۆژی یەك شەممە بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا كراوە دەبن دەتوانن قەرزەكەیان بدەن و كارەبایان بۆ هەڵبكرێـتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبای بازرگانی دەكەین كە بەهۆی قەرزەوە كارەباكەیان بڕدراوە، سەرباری پشووی فەرمی رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو كاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی تا وەكو ١٢ی نیوەڕۆ بنكەی وەرگرتنی پارەی كارەبای بەردەم بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە پشت دادگای سلێمانی كراوە دەبێت". 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" سەرباری پشوو بنكەكان كراوە دەبن بۆ وەرگرتنی قەرزی كارەبای ئەو هاوبەشانەی كارەباكەیان بەهۆی قەرزداری بڕدراوە بۆ ئەوەی دوای پارەدان كارەباكەیان بۆ هەڵبكرێتەوە". 


PM:01:14:23/12/2022