وێنە.. لە هێرشەکەی سەر ناوەندنی کەلتوری ئەحمەد کایە لە پاریس هونەرمەندێک کوژرا

ئەمرۆ هەینی ٢٣ ی کانوونی یەکەم لە هێرشەکەی سەر ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایە لە پاریس هونەرمەند میرە پەروەر یەکێک بوو لە قوربانیەکانی هێرشەکە.

بەپێی میدیاکانی باکوری کوردستان لە هێرشی ئەمرۆی سەر کۆمەڵەی کەلتوری ئەحمەد کایە لە پاریس، هونەرمەند میرە پەروەر یەکێکە لەو قوربانیانەی کە لەو هێرشەدا گیانی لە دەستداوە.

میرە ئەحمەد یەکێکە لە گۆرانبێژە ناسراوە گەنجەکانی باکوری کوردستان و ماوەیەکە لە ئەورپا دەژی و ئەمڕۆ لە کاتی هێرشەکەدا لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تردا راوەستاوەو لەگەڵ هێرشەکەدا دەمودەست گیانی لە دەستداوە.



PM:05:39:23/12/2022