ئاگاتان لێیە ڕۆناڵدۆ لەسەر وازهێنانی نەیمار چی دەڵێت

ڕۆناڵدۆی بەرازیلی باسی لە داهاتووی نەیمار جونیۆر کرد لە هەڵبژاردەی بەرازیل، لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەستێرەی پاریس سانجێرمان واز لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بێنێت.
 هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵەکەی پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە وا لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بهێنێت، دوای ئەوەی بەڕازیل لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە مۆندیال دوورخرایەوە.
 بەڵام ڕۆناڵدۆ دی لیمای ئەفسانەی بەڕازیل پێی وانییە هەنگاوێکی ژیرانە بێت بۆ ئەوەی نەیمار داسێلڤای تەمەن 30 ساڵ واز لە هەڵبژاردەکەی بێنێت.
 نەیمار تا کاتی یارییەکانی داهاتووی کۆتایی مۆندیال لە کەنەدا و مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەمەنی دەبێتە سی و چوار ساڵ.
 ڕۆناڵدۆ دەڵێت: ئێستا دڵتەنگە و ئەوەش هیچ نییە، بەڵام هێشتا گەنجە، لە تەمەنی 31 ساڵیدا هێشتا دەتوانێت بە ئاسانی لە مۆندیالی داهاتوودا یاری بکات.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لە بەرازیل زۆر بەناوبانگە، چونکە لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بە باشی ڕێکدەکەوێت.
 لە کۆتاییدا وتی: بەرامبەر کرواتیا یاریزانێکی کوالیتی بەرز بوو و تا ئێستاش وەک بەشێکی گرنگی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەمێنێتەوە، بەڵام بەهێزتر دەگەڕێتەوە.


AM:10:44:24/12/2022