یوسف محهمهد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگهیاند
لەسەر ئاستی جیاواز و دیبلۆماتی توانییان وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان
بهێنینە سەر خەت و لە تاوانی جینۆسایدی شەنگال و ئاوارە مەسیحییەکانی ناوچە دابڕینراوەکان
ئاگادارییان بکەینەوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان ئەم وتانەی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوە نا ئاساییەکەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ی ئابی
پەرلەمانی کوردستاندا هات، کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنە تایبەتەکانی
پەرلەمان لەسەر ڕوداوەکانی ڕابردووی کوردستان و ناوچە دابراوەکان و ژیانی ئاوارەکان
و پرسی بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال.
لەبەشێکی تری وتەکانی دەستپێکردنی کۆبوونەوە نائاساییەکەی
پەرلەماندا، سەرۆکی پەرلەمان، داوای لە مەسیحی و یەزیدی و کاکەیی و کەمە نەتەوایەتییەکانی
تری هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، وڵات جێنەهێڵن، چونکە ئەم وڵاتە هی هەمو لایەکمانە
و کوردستان بەو هەمەڕەنگی و فرە مەزهەبی و کولتوورییەوە جوانە، ئەم هەمەڕەنگی و فرەییە
وای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاریمان بکەن لە بەگژاچوونەوەی تیرۆرستاندا.