بزووتنەوەی گۆڕان کار بۆ گەڕانەوەی هەڵسوڕاوە دوورکەوتووەکان دەکات

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هەوڵەکانی ئاشتەوایی و بەیەکەوەکارکردنی هەمو ئەو کەسایەتی و هەڵسوڕاوانەی پێشتر لەناو گۆڕان خزمەتیان کردوە بەرز دەنرخێنێت.

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی راگەیاندنێكی بڵاوکردەوە کە لە بڕگەیەکیدا هاتووە" * پشتگیری هەوڵەکان دەکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و دەستەبەری شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران".

دەقی راگەیاندنەکە

بزوتنەوەی گۆڕان:

* پشتگیری هەوڵەکان دەکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و دەستەبەری شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران
* پێویستە حیزبە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەم هێز و وزەی خۆیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدا سەرف بکەن، نەک خەڵک بە کێشە حیزبیەکانی خۆیانەوە سەرقاڵ بکەن. 
* هەوڵەکانی ئاشتەوایی و بەیەکەوەکارکردنی هەمو ئەو کەسایەتی و هەڵسوڕاوانەی پێشتر لەناو گۆڕان خزمەتیان کردوە بەرز دەنرخێنین.
جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی گۆڕان پشتگیری هەوڵەکان دەکەن بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و دەستەبەری شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران، بەپێویستیشی دەزانن؛ حیزبە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەم هێز و وزەی خۆیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدا سەرف بکەن، نەک خەڵک بە کێشە حیزبیەکانی خۆیانەوە سەرقاڵ بکەن، هاوکات هەوڵەکانی ئاشتەوایی و بەیەکەوەکارکردنی هەمو ئەو کەسایەتی و هەڵسوڕاوانەی پێشتر لەناو گۆڕان خزمەتیان کردوە بەرز دەنرخێنێت.
ئەمڕۆ شەممە (24/12/2022) دوایین کۆبونەوەی ئاسایی (جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی) لەم ساڵەدا، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر؛ دۆخی سیاسیی و ئیداری هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، دوایین ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و پرۆسەی ئاشتەوایی و خۆڕێکخستنەوە و بەخۆداچونەوە.
‎دەقی راگەیەندراوی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی بزوتنەوەی گۆڕا



PM:10:28:24/12/2022