ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ هەپەگە، کوژرانی سێ سەربازی دیکەی سوپای تورکیای لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ لە چالاکییەکانی گەریلادا لە ناوچەی زاپ، سێ سەربازی دەوڵەتی توركیا كوژراون و گورز لە خێمەیەکی سەربازیش وەشێندراوە".
هەپەگە هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا ١٠ جار بە چەکی کیمیای سەنگەرەکانی گەریلای بۆردوومان کردووە، هەروەها تایەی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی پلاستیکی سووتاندووە.