لەبارەی سەردانیكردنی سزادراوان چاكسازی گەورانی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا چاكسازی گەورانی هەولێر لەبارەی سەردانیكردنی سزادراوان ڕایدەگەیەنێت" سەردانی كردنی سزادراوان لەمڕۆوە ئەنجام نادرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە پشووی فەرمیە ئاگادارتان دەكەینەوە سەردانی كردنی سزادراوان لەم ڕۆژە ئەنجام نادرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: سەردانی سزادراوان دەكەوێتە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو (دوای پشوو) كە تایبەتە بە سەردانیكردنی پیاوان.


AM:11:55:26/12/2022