فڕۆكه‌كانی ئەمەریکا ھێرشیان کردە سەر چه‌كدارانی داعش
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئەمەریكا دوو ھێرشی دیکەیان کردە سەر مۆڵگەکانی چه‌كدارانی داعش لە نزیک ھەولێر و بەنداوی موسڵ.
بە پێی لێدوانێکی چاپەمەنی ناوەندی فەرماندەیی ھێزەکانی ئەمەریكا (CENTCOM)، فڕۆکە جەنگییەکان لە نزیک ھەولێر و بەنداوی موسڵ دوو ھێرشی دیکەیان کردووەتە سەر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی. لەو ھێرشەی کە لە نزیک بەنداوی موسڵ ئەنجام دراوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ھه‌مەڕ و لە ھێرشی دووه‌میش لە نزیک ھەولێر ئۆتۆمبێلێکی چەک بەسەری داعش لە ناوبراون.
ئەو فڕۆکانە‌ی ھێرشەکانیان ئەنجام داوە لەگەڵ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كانیان، بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ھەشتی ئابەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریكا بە گشتی ٩٦ جار ھێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر چەكدارانی داعش، ٦٢ لەو ھێرشانە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە نزیکی بەنداوی موسڵ بە مەبەستی ھاوکاریکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ئەنجام دراون.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا گرت، بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان پێگه و مۆڵگه‌كانی چه‌كداران له‌و ده‌ڤه‌رانه بۆردومان ده‌كه‌ن.
PM:04:13:25/08/2014