داهاتی مانگی رابردوی نەوتی عێراق راگەیەنرا



وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاستی هەناردەی نەوتی لە عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، كۆی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتوو بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ٩٩ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار و ٢٩ بەرمیل هەناردەكردنی نەوتی خاو بووە، داهاتەكانیش بڕی (٨) ملیار و (١٨٩) ملیۆن و (٦٠٢) هەزار دۆلار بووە.


راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (97) ملیۆن و (204) هەزار و (696) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركووك لە رێگەی بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن و (363) هەزار و (20) بەرمیل بووە، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێك بە ٨٢ دۆلار خەمڵێندراوە.







PM:03:25:26/12/2022