رۆناڵدۆ پشکنینی پزیشکی لەم یانەیە ئەنجام دەدات

تۆڕی وەرزشی "cbssports" ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی ئەلنەسری سعودییەوە.

 بەگوێرەی تۆڕەکە، یانەی نەسر بڕیاریدا پشکنینی پزیشکی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەنجامبدات، لە هەوڵی تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ گۆڵکاری مێژوویی ڕیاڵ مەدریددایە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەلنەسر زۆرترین ئەگەری بەدەستهێنانی گرێبەستی ڕۆناڵدۆی هەیە لەو کاتەوەی ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە، لە مانگی ڕابردوو.

 ئاماژەی بەوەشکرد، خۆرخی مێندێز، بریکاری ڕۆناڵدۆ، نەیتوانی یانەی زیاتر لە ئەوروپا بۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ بدۆزێتەوە.

 بەهۆی ئەم متمانەیە، ئەلنەسر شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ ڕۆناڵدۆ و ڕاوێژکارەکانی گرتووە ، یانەکە هیوادارە لە کاتی خۆیدا گرێبەستەکە تەواو بکات بۆ کردنەوەی پەنجەرەی گواستنەوەی مانگی یەک.

 ئەو ڕوونیشیکردەوە کە مەرجە گشتیەکانی گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەوە لای خۆیەتی کە ئایا دەیەوێت فۆرماڵیتی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ کۆتایی پێبهێنێت یان نا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆناڵدۆ هەفتانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار مووچە وەردەگرێت، هەروەها ڕۆناڵدۆ دەتوانێت لە ڕێگەی گرێبەستەکانی مافی وێنە لە سعودیە داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت.

 ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەگەر ئەو گرێبەستە تێپەڕێت، پێشبینی دەکرێت ڕۆناڵدۆ ڕۆڵێکی پێبدرێت لە هەوڵە ئەگەرییەکانی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030.


PM:07:30:26/12/2022