ژنێکی دووگیانی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیردەکرێت

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ژنێکی دووگیانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممەی ڕابردوو زارا نەبیزادە ژنێکی دووگیانی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، باری تەندروستی زارا کە ژنێکی دووگیانە، لە بەندیخانەی ناوەندە حکومەتییەکان لە مەترسیدایە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی زارا نەبیزادە ئاشکرانەکراوە. 


AM:09:02:27/12/2022