مامۆستایانی وانەبێژ كرانە هەمیشەیی


وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بكرێنە هەمیشەیی.

ئیبراهیم نامس ئەلجبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە تویتێكدا  رایگەیاندووە، دوای رەزامەندی و دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە چوارچێوەی بودجەی 2023 دا‌، بەڵێنەكەیان بردەسەر.

لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەزاران مامۆستایانی وانەبێژ هەن، بەڵام تائێستا لە هەرێمی كوردستان نەكراون بە هەمیشەیی.




PM:08:04:27/12/2022