خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و بەپێی دواین ئامار تائێستا ٤٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ خۆپیشاندەریش مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە.
پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند" ٤٧٦ کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ٦٤ کەسیان منداڵن و ٣٤ کەسیشیان ژنن، کە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سنە، تاران و مازەندەران بووە".
هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٠٠ خۆپیشاندەری دەستگیرکراو رووبەڕووی مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە.