کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی راگەیاند

کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ پێج شەممە و سبەی هەینی راگەیاندو دوو رۆژی بەدەر لە بارانبارین دەبێت.

رۆژی پێنج شەممە ٢٩ ی کانوونی یەکەم: 
کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥ کم/ک . 
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما / لەناوچە شاخاوویەکاندا کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١-٢ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین / لە نێوان ٨-٩ کم دەبێت .

رۆژی هەینی ٣٠ کانوونی یەکەم: 
کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ . 
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت١٠- ١٥ کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ٨-٩ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٣پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١١  پلەی سیلیزی
زاخۆ:`١٦ پلەی سیلیزی
سۆران :١٣پلەی سیلیزی
گەرمیان:١٦ پلەی سیلیزی



AM:10:00:29/12/2022