نرخی دۆلار و تمەنی ئێرانی دادەبەزن


بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ ی کانوونی یەکەم نرخی دۆلار و تمەنی ئێرانی بە بەراورد بە دوێنێ دابەزین.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزارو ٧٥٠ دینارە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٢ هەزار دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٨٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەرامبەر دینار بەم شێوەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزارو ٩٨٥ دینارە.
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ٤٤٨ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزارو ٥٣٣ دینار بوو.



AM:10:14:29/12/2022