ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلاردا هاوشێوەی نرخی دۆلار، زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزینی بە خۆوە بینی.
نرخی زێڕ وەک سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر کە لەسەرتاسەری هەرێم پەیڕەو دەکرێت بەم شێوەیە رایگەیاند:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (٢٤) نرخەکەی بە ٤٤٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیار (٢١) نرخەکەی بە ٣٩٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیار (١٨) نرخەکەی بە ٣٣٠ هەزار دینارە.