فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش لەسەر ڕێگای (حەسەکە - ڕەققە)، کارمەندێکیان شەهیدبووە و دووانی دیکەش برینداربوون".
فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر دەورییەیەکی هێزەکانمان لە نێوان حەسەکە و ڕەققە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو هێرشەوە کارمەندێکیان شەهیدبووە و دووانی دیکەش برینداربوون.
ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان دژی شانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش لە شاری ڕەققە دەستپێکردووە.