ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشەونخونی و ماندونەناسانە كارمەندانی ئاسایش لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار بەردەوامن، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان و میوانان سەر و ماڵیان پارێزراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هێزەكانی ئاسایش وەك ئەركی خۆیان لە پشوەكانی سەری ساڵدا، بەشەونخونی و ماندونەناسانە كارمەندانی ئاسایش لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار بەردەوامن، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و میوانان سەر و ماڵیان پارێزراوە و ڕێوشوێنی ئەمنی بەهاوكاری هێزەكانی ناوخۆ گیراوەتەبەر.

ئاسایش ئاماژەی بەوەكردوە، كارئاسانی تەواوكراوە بۆ میوانانی شاری سلێمانی لەم بۆنەیەدا و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە سەرجەم دانیشتوانی شاری سلێمانی و گەشتیاران دەكەن.



PM:05:21:30/12/2022