کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵی نوێ بڵاوکرایەوە

کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ شەممە یەک شەممە بە گەشتی شەوان سارد دەبێت، بەلآم رۆژەکانی شەممە و یەک شەممە هەتاو دەبن.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر ماڵپەڕی کەشناسی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمشەو هەینی پلەی گەرمای سلێمانی و دهۆک یەک پلە لە ژێر سفرەوە دەبن، هەرچی هەولێر پلەی گەرمای ٤ پلە دەبێت.

هەرچی بەیانییە شەممە کە دوا رۆژی ساڵی ٢٠٢٢ و یەک شەممە یەکەم رۆژی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٣ یە، کەشوهەوا هەتاوی دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن جەژنی سەری ساڵ لە کەشێکی خۆشدا بەسەربەرن.

هەروەها ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی بارانبارین رۆژی ٥ ی کانوونی دووەم روو لە هەرێم دەکات و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.



PM:06:57:30/12/2022