وەزارەتێک رۆژەکانی پشووش لە پێناو دامەزراندنی فەرمانبەراندا کار دەکات


لە پێناو بەرێکردن و تەواوکردنی کاروباری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتیەکان، وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە بەردەوام دەبن لە دەوامکردن.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیندراوێکی کە بڵاویکردەوە، هاتووە" بە فەرمانی راستەوخۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، فەرمانبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی بودجە و ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبن لە دەوامکردن لە رۆژەکانی هەینی و شەممە و یەکشەممە.

لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پشوو وەرنەگرتنی وەزارەتەکەیان لە پێناو تەواوکردنی رێکارەکانی پەیوەست بە جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی عێراق و جێبەجێکردنی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تیرۆر و کردەوە جەنگییەکانە.



PM:07:39:30/12/2022