بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ شەوی سەری ساڵ و یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەگشتی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و باران نابارێت".
لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر، خێراى با (٥ – ١٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرهەڵات، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر، خێراى با (٥ – ١٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرهەڵات، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.