لیۆنێل میسی ئەفسانەی پاریس سانجێرمان لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە بە بۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
میسی دەڵێت:" ساڵێک کە هەرگیز لەبیرم ناچێت کۆتایی دێت. ئەو خەونەی هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێیت، هاتۆتە دی. بەڵام شایانی ئەوە نەدەبوو ئەگەر ئەو ڕاستییە نەبوایە کە لەگەڵ خێزانێکی سەرسوڕهێنەر و هەندێک هاوڕێدا بەشداری دەکەم کە هەمیشە پشتیوانم دەکەن و هانم دەدەن هەر جارێک کە دەکەوم هەستم".
وتیشی:" مەحاڵ دەبوو بگەمە ئەو شوێنەی کە لێی دەژیم بەبێ ئەو هاندانەی کە لە هەموو ئەو کەسانەی لە وڵاتی خۆم و هەروەها لە پاریس و بەرشەلۆنە و چەندین شار و وڵاتی دیکە کە سۆز و خۆشەویستیم لێ وەرگرتووە وەرمگرت".
لە کۆتایدا نوسیویەیی:" هیوادارم ئەمساڵیش ساڵێکی نایاب بێت بۆ هەموو لایەک و هیوای تەندروستی و هێز بۆ هەموو لایەک دەخوازم بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەردەوامی بە خۆشیتان هەبێت، باوەشێکی گەورە بۆ هەمووان!