کەشناسی کەشوهەوای یەکەم رۆژ و دووەم رۆژی ساڵی نوێی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ یەک شەممە ١ی کانوونی دووەم و دوو شەممە ٢ی کانوونی دووەمی راگەیاند کە کەشوهەوایەکی ئاسایی دەبێت. 

ئەمڕۆ یەک شەممە:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما، پلەیەک نزمتردەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر. خێرای با ٥-١٠ کم/س. ئاراستەی با، باکوری خۆرهەڵات. مەودای بینین ٩-١٠ کم 

سبەی دوو شەممە:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و، لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر. خێرای با ٥-١٠ کم/س، ئاراستەی با، باشوری خۆرهەڵات، مەودای بینین ٨-١٠ کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ١٧ 
سلێمانی : ١٦
دهۆک : ١٦
کەرکوک : ١٨
هەڵەبجە : ١٥
زاخۆ : ١٦
سۆران : ١٢
گەرمیان : ١٩



AM:11:34:01/01/2023