لە ئاهەنگەکانى شەوى سەرى ساڵ لە سلێمانی ١٨٥ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" شەوى ڕابردوو لە کاتى بەرێوەچوونى ئاهەنگى سەرى ساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان برینداربوون و دواتر چارەسەرى پزیشکى تەواوییان بۆ کراوە". 

سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند" بەهۆی ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی ١٨٥ كەس بریندار بوون، کە ٦٥ کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون". 

وتیشی" لەو ژمارەیە ١٢٠ كەسیان پێویستیان بە فریاگوزاری سەرەتای بووە و رووداوەكانیش بەهۆی كەوتن و بوورانەوە و رووداوەكانی هاتووچۆ و یارییە ئاگرینەکان و شەڕە چەقۆوە بووە". 


PM:01:35:01/01/2023