گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

دوێنێ جارێكی دیكە لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ شەممە بورهان ئەلیاسی دووکاندار و تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای پێکرانی شانی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ نەخۆشخانە گواستراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا، ٨ هاوڵاتی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو بریندارەکاندا منداڵێکیش هەیە، کە باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە. 


PM:02:01:01/01/2023