لە بەغداد ١٥٠ كەس برینداربوون


لە ئەنجامی یارییە ئاگرینییەكان لە ئاھەنگەكانی شەوی سەری ساڵی نوێدا، ١٥٠ كەس لە شاری بەغدا برینداربوون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ریەیندووە، لە ئەنجامی یارییە ئاگرینییەكان لە میانی ئاھەنگەكانی شەوی سەری ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٥٠ حاڵەتی برینداربوون لە شاری بەغدا تۆماركراوە، بەڵام  ھیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكراوە.

شەوی رابردوو، ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٢ ساڵێكی نوێی زاینی لە جیهان و ئەو وڵاتانەی پەیڕەوی ساڵی زاینی دەكەن دەستیپێكرد و بەو هۆیەشەوە، خەڵك لە وڵاتە جیاوازەكاندا بە عێراقیشەوە بۆ دەربڕینی خۆشی و پێشوازی لە ساڵی نوێ بەشێوەی جیاواز ئاهەنگیان دەگێڕا.



PM:08:55:01/01/2023