زەریف: هەر هێزێكی ئێرانی جیا لە هێزە فەرمییەكانی ئێران لەبەرەكانی شەڕدا بێت هێزی تیرۆریستین

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بوونی هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە بەرەكانی شەڕی داعش دەڵێت هەر هێزێ:ی دیكەی ئێران جیالە هێزە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی بەرەیەكانی شەڕدا بێت ئەوانە هێزی تیرۆریستین.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە باشووری كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێكرا.

دواتر لەگەڵ بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی دیداریان كرد‌و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیان دایەوە.

محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە هاوكاری سەربازیی هەرێم‌و عێراق وتی ئێمە هێزی سەربازییمان نییە لێرە‌و ئەو ژمارەیەك كە هەن لەژێر فەرمان‌و دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامین.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە بەرەكانی شەڕ دژی داعش وتی ئێمە هێزی سەربازییمان نییە لێرە‌و ئەو ژمارەیەك كە هەن لەژێر فەرمان‌و دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامین، بێجگە لەوە هەر هێزێكی دیكە ئێران لەبەرەكانی شەڕدا هەبێت، ئەوانە هێزی تیرۆریستین.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، لەئێستا ژمارەیەك زۆر هێزی پاسداران لە ناوچەی خانەقین جێگیر كراون.



PM:12:01:26/08/2014