شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند " دوو سبەی بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوت دابەشدەکەین لە هەموو شار و شارۆچکەکاندا".
لە راگەیاندنێکدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" دوو سبەی بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوت دابەش دەکەین لە هەموو شار و شارۆچکەکان بە سەر ١٠ هەزار خێزان کە بەم سەرمایە نەوتیان نییە و پێویستیان پێیەتی".
هەروەها دەشڵێت " حکومەتی پارتی و یەکێتیش با هەر خەریکی دزینی نەوتی خەڵک و سەروەتی هەرێم بن" .