شەوی ڕابردوو كچه خوێندکارێکی سنووری پارێزگای دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەڵام تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی گژەبەرانی دهۆک كچه خوێندکارێک به ناوی (ع، ح، ب) كه خوێندکاری پۆلی (١٠)ی ئامادهییه، له ڕێگەی خۆڵەواسینەوە كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا".
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆكاری خۆکوژییەکەی ئەو کچە خوێندکارە نهزاندراوه و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لە ماوەی سێ ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تائێستا سێ ژن بە هۆکاری جیاجیا کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.