وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سلێمانی‌و لەگەڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە (نوێكراوەتەوە)
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26-8-2014، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ی.ن.ك، پێشوازیان لێكرا.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته شاری هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و ناوبراو رایگه‌یاند كه له ساردانه‌كه‌یدا بۆ شاری سلێمانی چاویده‌كه‌وێت به سه‌رۆك مام جه‌لال.
PM:01:44:26/08/2014