بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ ٦٧ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بە بۆنەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێوە، ٦۷ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە". 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتوگوزاری سلێمانی بڵاویكردەوە" لەماوەی ڕۆژانی ۲۰۲٢/۱۲/۲٥ تا ۲۰۲۳/۱/۳ لە ڕێگەی بازگە و خاڵە سنووریەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زیاتر لە ٦۷ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە و لەو ڕێژەیە، زیاتر لە ٨۰٪ خەڵكی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە بۆنەی سەری ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی هاتنی گەشتیاران زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، کە ڕێژەکەی پار ساڵ نزیکەی ۳۰ هەزار گەشتیار بووە.


PM:02:31:04/01/2023