لە ڕۆژئاوای کوردستان بنکەیەکی هاوپەیمانان کرایە ئامانج

لە مەیدانی کۆنۆکۆی رۆژئاوای کوردستان بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. 

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مووشەک لە مەیدانی کۆنۆکۆی رۆژئاوای کوردستان هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووپێوی شوێنەکەیان کردووە، دەرکەوت سێیەم مووشەک کە ئاراستەکراوە نەتەقیوەتەوە". 

ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووش، بە دوو مووشەک هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی شەدادی سنوری پارێزگای حەسەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایە ئامانج. 

لای خۆشیەوە جۆ پوچینۆ، وتەبێژی کۆمپانیای سێنتکۆم لەبارەی هێرشەکانەوە ڕایگەیاند" ئەم هێرشانە هێزەکانی هاوپەیمانان و دانیشتوانی مەدەنی و ئاسایشی سوریا و ناوچەکەش دەخاتە مەترسییەوە، جگە لەوەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە تێكدەدات". 


PM:03:38:04/01/2023