وەزیری دارایی لە بارەی خانەشینانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد

لەبارەی خانەنشینانی سلێمانی یەوە، وەزیری دارایی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد.

وەزیری دارایی حکومەتی ( ماوە بەسەرچووی هەرێم ) لە میانەی سەردانێکی دوو رۆژەدا بۆ بانک و یەکە داراییەکان ی سڵێمانی ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.

 لە چوارچێوەی ئەو  بڕیارانەدا بۆ سلێمانی، ئاوات شێخ جەناب بڕیاریداوە بینای بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بە تەواوی تەرخانبکرێت بۆ خانەنشینیی و کاربکرێت بۆ کارئاسانی مامەڵە و سەردانی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.

هەروەها، بڕیاریداوە هەریەک لە بانکی باخان و بانکی کوردسات تێکەڵبکرێن و لە چوارچێوەی یەک بانکدا ئیشوکارەکانیان رێکبخرێتەوە.

ئەمە جگە لەوەی بڕیار دراوە، سەرجەم دۆسییەی خانەنشینان بە دیجیتاڵی بکرێت و شێوازی نوێ لە ئەرشیفکردنی دۆسیە و دیکۆمێنتەکان کارا بکرێت.



PM:04:49:05/01/2023