زانیاری نوێ سەبارەت بەدامەزراندن لە لیوای 20ی پێشمەرگە


بەرپرسێكی كورد لە ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا رایدەگەیەنێت، هەر كارتێك پرۆژەی یاسای بودجەی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە لیوای ٢٠ دەستبەكار دەبێت و ئەو كەسانەشی لە لیوای ٢٠ تۆماركراون دڵنیابن دادەمەزرێن.

عەمید روكن عادل زەنگەنە، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا لە بەرنامەیەكی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر كارتێك پرۆژەی یاسای بودجەی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و لیوای ٢٠ دەستبەكار دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەكردووە، سێ هەزار كەس دادەمەزرێن بۆ پاسەوانی سنور لە هەولێر و سلێمانی، هەزار و ٥٠٠ كەس بۆ هەر پارێزگایەك و پاسەوانی سنور موچەی ملیۆنێك دینار دەبێت.



PM:09:17:05/01/2023