لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە جامی كەنداو لە بەسرە


سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەشداریكردنی لەئاهەنگی دەستپێكردنی یارییەكانی جامی كەنداوی 25 پەیامێكی بڵاوكردەوە و بەخێرهاتنی وڵاتە بەشداربووەكانی ئەو پاڵەوانەتییە دەكات.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) بەبۆنەی دەستپێكردنی جامی كەنداوی 25 لە پەیامێكدا لە  تویتەر رایگەیاند "دڵخۆشم بە ئامادەبوونی ئەمڕۆم لە ئاهەنگی كردنەوەی جامی كەنداوی 25 لە بەسرەی خۆشەویست، پاڵەوانەتییە گرنگە".

هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە، "شانازی بەم دەستكەوتە عێراقییە دەكەم و بەخێرهاتنی وڵاتە بەشداربووەكان لە پاڵەوانەتییەكە دەكەم".

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێكی هەرێم گەیشتنە شاری بەسرە و بەشدارییان كرد لە ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانییەتی جامی كەنداوی 25.



PM:09:42:06/01/2023