بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ناوچەیەکی شاری ئامەدی باکوری کوردستان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٣) کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئانادۆڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی شارۆچکەی فارقینى سهر به شارى ئامهدی باکوری کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووداوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و (٢٣) کەسی دیکەش برینداربوون، کە لە ناویاندا منداڵێک هەیە.
لە ئێستاشدا تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سهرجهم بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تهندروستی ژمارەیەکیشیان ناجێگیرە.
هەروەها لهلایهن هێزە ئەمنییەکانی ئهو وڵاتهوه، شۆفێر و یاریدەدەری پاسهكه دهستگیركراون و لێکۆڵێنەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.