حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێ بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەردەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتانەوە دوو بڕیاری نوێی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان دەرکرد و دەڵێت" وەزارەتەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە نابێت داوای ڤیزا بکەن". 

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (کاربەڕێکەر) کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە تیادا هاتووە" بۆ پەیوەندی بە وڵاتان و وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوو بڕیار هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان پێیەوە پابەند بن".

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە" پەیوەندی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنها لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە رێكدەخرێت". 

دەشڵێت" نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن، بەڵکو وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنها لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت". 

لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکتراوە، پێویستە سەرجەم وەزارت و لایەنەکانی هەرێم بەو بڕیارانە پابەندبن. 


PM:01:10:07/01/2023