هەواڵێكی گرنگ سەبارەت بە هەرزانكردنی نرخی ئینتەرنێت


وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزیری پەیوەندییەكان لە ماوەیەكی نزیكدا چەند بڕیارێك بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و كەمكردنەوەی نرخەكەی دەدرێت.

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێڕاق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆمپانیا گشتییەكانی زانیاری و پەیوەندییەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و لە بارەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و رێكارەكانی گەشەپێدان و كەمكردنەوەی نرخی بۆ هاوڵاتیان گفتوگۆ كرا.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەت لە ماوەیەكی نزیكدا چەند بڕیارێك دەدات بۆ جێبەجێكردنی پەرەپێدانی كەرت و خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت و كەمكردنەوەی نرخەكەی.



PM:06:42:07/01/2023