كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكایەتی حكومەت‌و پەرلەمان دەستیپێكرد

‌پەرلەمانی کوردستان
كەمێك پێش ئێستا  کۆبونەوەی هەردو سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، لە بینای پەرلەمان دەستیپێکرد.

بڕیارە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا تاوتوێ باردۆخی هەرێمی كوردستان‌و دوا پێشهاتەكانی عێراق‌و هەرێم بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری حکومەت و پەرلەمان بەشدارن و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی د.یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبونەوەدان.



PM:04:36:26/08/2014