سزای سێدارە بەسەر سێ دەستگیركراوی دیكەی خۆپیشاندانەكان سەپێندرا


كۆماری ئیسلامی ئێران ️سزای سێدارەی بەسەر سێ كەسی دیكە لە دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكاندا سەپاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئێران، سزاكە پەیوەندیدارە بەكوشتنی پاسدارێك لەخۆپیشاندانەكانی خەڵكی ئەسفەهان، دەستیركراوەكانیش ئەمانەن (ساڵح میرهاشمی، مەجید كازمی شێج شەبانی و سەعید یەعقوبی).

ماوەی نزیكەی چوار مانگە لە شارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانەكان بەردەوامە کە دروشمەكەشیان (ژن، ژیان، ئازادی)یە، نزیکی ٥٥٠ کەس کە زۆربەیان گەنجن کوژراون و بە هەزاران خۆپیشاندەر دەستگیکراون و، هەڵمەتی لە سێدارەدانی خۆپیشاندەرانیش دەستیان پێکردووە. 




PM:02:37:09/01/2023