بەهۆی بارانەوە شاخێك لەسەر ڕێگای دوکانی سەرو لە پارێزگای سلێمانی داڕما.
سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان رایگەیاند" بەهۆکاری سروشتی بەشێک لە شاخی سەر شەقامی گشتی دوکانی سەروو توشی داڕمان بوو و شەقامەکە داخرا بەو هۆیەوە ستونێکی کارەبا کەوتووە و بەر ئۆتۆمبێلێکی قەمەرە جۆری تویتا کرۆلا ـ تەکسی کەوتووە".
شارەوانی دوکان راشیگەیاند" بەهۆی رووداوەکەوە جگە لە زیانی ماددی، شۆفێرێک و سەرنشینێکی تاکسییەکە بە سوکی برینداربوون".
لە کۆتاییشدا هاتووە" لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامەکەن و داواش لە شۆفێران دەکەن، بە ووریاییەوە هاتوچۆ بە شەقامەکەدا بکەن و تەنها ڕێگە لاوەکیەکە بەکار بهێنن" .